٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣٢
بێرنی سەندێرز:ترەمپ بووەتە هۆی ئالۆزی لەگەڵ ئێران

سەناتۆری سەربەخۆ و بەربژاری خولی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠٢٠ـی ئەمریکا بە ئاماژە بە کردەوە دنە دەرانەکانی دەوڵەتی ترەمپ لەدژی ئێران بەڕاشکاوی گوتی: ئەو بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیران لەگەڵ ئێران دا.

(ABNA24.com) سەناتۆری سەربەخۆ و بەربژاری خولی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠٢٠ـی ئەمریکا بە ئاماژە بە کردەوە دنە دەرانەکانی دەوڵەتی ترەمپ لەدژی ئێران بەڕاشکاوی گوتی: ئەو بووەتە هۆی سەرهەڵدانی قەیران لەگەڵ ئێران دا.

"برنی سەندێرز" لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی ئەمریکایی"سی.بی.ئێس.نیوز" وێڕای ڕەخنە گرتن لە بەرێوە بەرایەتی خراپی داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بووەتە هۆی تووندتربوونەوەی ئالۆزی نێوان تاران و ڤاشنگتۆن،ستراتژیای ترەمپی وەک ئاگرخستن زانیوە لە سەوەتەیەکی پڕ لە کاغەز وپاشانیش  هەوڵ ئەدات بۆ کووژاندنەوەی.

 سەندێرز ئاماژەی کردە بەڕێکرانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخۆڕی بۆ هەرێمی ئاسمانی ئێران وەکوو تازەترین کردەوەی دنە دەرانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و گوتی: ترەمپ لەم بارەوەیش دوای بەربوونی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخۆڕی ئەمریکا لە هەرێمی ئاسمانی ئێران، بریاری گرت بۆ ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی دژی تاران کەهەڵبەت لەویش پاشگەزبوویەوە.

سەندێرزگوتی: ترەمپ لە سەر ئەم بروایەیە کە شەڕ دژی ئێران بۆ ئەمریکا باشە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تازەترین لێدوانی دژبەیەکی دا گوتوویەتی کە باسی پەلامارکردن بۆ سەر ئێران لەئارادایە بەڵام کاتەکەی دواوە کەوتووە. ترەمپ ئێواڕەی شەممەیش لە توئیتەر دا هەواڵی دا کە ڤاشنگتۆن ڕۆژی دووشەممە بایکۆتگەلێکی تازە لە دژی ئێران بەڕێوە دەبات.



/129